بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە و کرانە ئامانجی سوپای تورکیا لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریاوە لە ڕاگەیێندراوەکەدا زیاتر هاتووە: کاتێک تورکیا دوێنێ هێزی ناردە ئیدلب، هیچ هەماهەنگییێکی لەگەڵ ڕووسیادا نەکردووە بۆیە بە هۆی ناهەماهەنگییەوە کراوەتە ئامانج.
هەروەها لەو ڕواپۆرتەدا هاتووە کە فڕۆکەی تورکیا سنووری ئاسمانی سووریای نەبەزاندووە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پێشتر ڕایگەیاند وەڵامی هێرشەکانی سووریا دەدەنەوە و زیاتر لە 30 سەربازی سووریایان کوشتووە و فڕۆکەی جەنگیەکانیشیان هێرش دەکەنەسەر بنکەکانی سوپای سووریا.
لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای سووریادا چوار سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژران و نۆی دیکەش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment