وڵاتانی ڕۆژئاوا مشووری کورد ناخۆن/ نەزم و سەقامگیریی ناوچەکە ئەولەویەتی ڕۆژئاوایە

بەشی جیهان- دکتۆر گای برتۆن، مامۆستای زانکۆی وسالیوس لە بروکسێل بڕوای وایە ئەولەویەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا پاراستنی سەقامگیری و نەزمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و هیچ مشووری کورد ناخۆن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر برتۆن دەڵێت پرسی کورد بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا گرینگ نییە و ئەگەریش پشتگیری لە کورد بکەن بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەبەرچاو دەگرن. ناوبراو پشتگیری ئەمەریکا لە کوردی سووریا بۆ نموونە دێنێتەوە کە تەنها بە مەبەستی دۆزینەوەی هاوپەیمانێک بوو لە شەڕی داعشدا. بە بڕوای ئەم مامۆستایە پاراستی نەزمی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکوو سووریا و عێراق گرنگیێکی زۆری هەیە و بۆیەش کاتێک کە کوردەکانی عێراق لە ساڵی 2017 ڕیفراندۆمیان بەڕێوەبرد. وڵاتانی ڕۆژئاوا بڕوایان وابوو کە ناسەقامگیریی عێراقی لێدەکەوێتەوە بۆیە پشتگیرییان لێنەکرد. ئەم لێکۆڵەرە هەروەها لەبارەی داهاتووی کوردانی سووریا ڕای خۆی دەربڕی.

هەڵویستی وڵاتانی ڕۆژئاوا هەمبەر پرسی کورد:

دکتۆر گای برتۆن لەبارەی هەڵویستی گشتیی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەبارەی پرسی کوردەکان دەڵێت: «بەڕای من وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ مشووری کورد ناخۆن و نیگەرانی کورد نین. نەزم و سەقامگیری بۆ ئەوان گرینگە. بۆیەش ئەوان کەڵک لە هەر شتێک وەردەگرن بۆ گەیشتن بەم دوو ئامانجە. هەموو ئەمانەش مانای ئەوەیە کە تەنها کاتێک یارمەتیی کورد دەدەن کە لە بەرژەوەندیی خۆیاندا ببێت. وەکوو هاوپەیمانێتی لەگەڵ کوردی سووریا لە شەڕی داعشدا. یا لە بەرامبەریشا هیچ کام لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پرسی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 پشتگیرییان لێنەکرد و هەروەها کوردەکان لە تورکیا کەمترین مافیشیان پێنەدراوە و چاوەڕوان ناکرێت لە ئایندەیێکی نزیکیشدا پێیان بدرێت. بەم پێیە پشتگیری لە دۆخی ئێستای تورکیا بە باشترین شێوە یارمەتیی بە ئەو سەقامگیرییە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانهەوێت دەدات».

ناوبراو کە بۆ ماوەی چەند ساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا وانەی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی وتووە، زیادی کرد: ئەو کاتەی لە زانکۆ هەولێر لە هەرێمی کوردستاندا وانەم دەگوت خوێندکارانی کورد بە شەوقەوە باسی جیابوونەوە لە عێراقیان دەکرد بەڵام من تێیانم دەگەیاند کە دەبێت بە وریاییەوە چاو لە پرسی سەربەخۆیی بکەن. بەتایبەت پێیانم دەگوت کە تەنانەت ئەگەر کوردی عێراق دەستیان بە سەربەخۆیی سیاسی بگات، بە بۆنەی پشتگیریی تورکیا لە بارزانییەکان، ئەم هەرێمە سەربەخۆیە لەبارەی سیاسییەوە وابەستە بە تورکیاوە دەبێت. هەرێمی کوردستانی عێراق وابەستەیی ئابووریی زۆریشی بە ئەنقەرەوە هەیە.

دکتۆر برتۆن زیادی کرد: ڕەخنەیێک کە دەبێت بخرێتە ڕوو ئەمەیە کە تەنها سەربەخۆیی سیاسی بەس نییە. سەربەخۆیی ئابووریش زەروورەتە کە بە واتای گەشەی ئابووری، پیشە سازی و... کیانێکی سەربەخۆیە.

مامۆستای زانکۆی وسالیوس بە کوردانی عێراقی ڕادەسپێرێت «هەموو ئەمانە دەریدەخات کە چلۆن دەبێت کوردەکانی عێراق بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانیان کۆتایی بە وابەستەیی بە دەسەڵاتە بیانییەکان بێنن و پشت بە سەرکردە کوردەکانەوە ببەستن. بە دڵنیاییەوە کورد کاتێک هاوکاریی دەسەڵاتی بیانی بکەن کە بەرژەوەندییەکانی خۆیانی لێبکەوێتەوە. هەنگاو نیان لە ڕێگای سەربەخۆیی پێویستی بە هەنگاوی کرداری و پراکتیکاڵە».

کوردی سووریا و وڵاتانی ڕۆژئاوا

دکتۆر گای برتۆن، مامۆستای زانکۆی وسالیوس لە بلزێک لەبارەی هەڵویستی زلهێزەکان لەبارەی کوردی سووریا دەڵێت: لەبارەی کوردەکانی سووریا دەبێت بڵێم کە دڵنیا نیم کە کورد بتوانێت پشت بە هیچ یەک لەو وڵاتانە ببەستێت. تورکیا تەنها کاتێک بە هەرێمێکی سەربەخۆی کورد لە باکووری سووریا ڕازی دەبێت کە سەرکردە کوردەکانی سووریا کۆتایی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا بێنن و زیاتر شێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لەخۆیان بگرن.

هەڵویستی ڕووسیا و ئەمەریکا لەبارەی کوردی سووریا

دکتۆر گای برتۆن لەبارەی هەڵویستی ئەمەریکا و ڕووسیا لەبارەی کوردەکانی سوویا وەکوو وڵاتی کاریگەر لەسەر پرسی سووریا دەڵێت: بەڕای من ڕووسیا بەرژەوەندیی خۆی لە دەستبەسرداگرتنی هەموو خاکی سووریا لەلایەن دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتەوە دەبینێت. بۆیە زۆر سەختە کوردەکانی سووریا لە ڕێگای ڕووسیاوە دەستیان بە سەربەخۆیی یا تەنانەت خۆبەڕێوەبەریی بگات. لەبارەی ئەمەریکاشەوە دەبێت بڵێم دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا سەلماندوویەتی کە بەتەواوی متمانەپێنەکراوە و بڕیارەکانی یەک ناگرنەوە.

مامۆستای پێشووی زانستگای هەولێر لەبارەی دۆخی کوردانی سووریا لە داهاتوودا دەڵێت: ڕەنگە تەنها ڕێگایێک کە کوردانی سووریا بتوانن دەستیان بە ئامانجەکانیان بگات بوونی داعش لە سووریا و ناچار بوونی ئەمەریکا بە درێژەدان بە هاوکارییەکانی بێت. بەڵام باشترین دەرفەت بۆ کوردەکان بۆ گەیشتن بە خۆبەڕێوەبەری ساڵەکانی پاش 2011 لە سووریا بوو کە حکوومەتی سووریا هێزەکانی خۆی لەناوچە کوردنشینەکان کشایەوە بەڵام دۆخەکە لە ئێستادا جیاوازە. بە ئاوڕدانەوە لە جێگیر بوونی هێزی ڕووسیا و تورکیا لە باکووری سووریا کورد بە سەختی دەتوانێت وەکوو 8 ساڵ پێش ئێستا ناوچەکە کونترۆڵ بکاتەوە.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە بە ئاوڕدانەوە لەم بابەتە کە دۆخەکە بۆ کوردی سووریا زۆر سەخت بووەتەوە. باشتر وایە کوردی سووریا لە ئاستی خۆجێیدا دا خۆیان ڕێکبخەن. تا لە ئایندەدا دۆخێک دروست بکرێت کە بتوانن نفووزی خۆیان زیاتر بکەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157390

Your Comment

You are replying to: .
captcha