دەمیرتاش: ئەگەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا بوێر بن شكست بە ئاكاپە دەهێنن

بەشی تورکیا- هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لە تازەترین دیمانەدا ئاماژە دەدات كە ئێستا ئۆپۆزسیۆن لە توركیا ئومێدی داوەتەوە بە خەڵک و ئەگەر بێت و ئەو ئۆپۆزسیۆنە بوێر و خاوەن بڕیار بێت، لە هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا ئاكەپە شكست دەهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە دیمانەیێكیدا بۆ رۆژنامەی یەنی یەشام-ی توركی، گوتوویەتی: "پێویست دەكات هەدەپە لە رۆژئاوای توركیا زیاتر خۆی بسەلمێنێت و ئیدی رووی دەمی لە سیاسەتدا لەوان بێت و بە ئاشكرا ئەوەی مەبەستییەتی بیگەیەنێتە ئەوان".

هاوسەرۆکی پێشووی دەەپە ئاماژەی بەوەش كردووە: "خەڵکی توركیا بەهۆی بوونی ئەو ئۆپۆزسیۆنەی هەیە، ئومێدی هاتووەتەوە بەر، بۆیە ئەگەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا بوێر و خاوەن بڕیار بن، شكست بە ئاكاپە دەهێنن و دەنگەكانی دەچێتە خوار ٢٠٪".

لەبارەی تەندروستیی خۆیەوە ئاماژەی بەوە داوە، كە پزیشكەكان بە گوێرەی ئەو پشكنینەی بۆی دەكەن، چارەسەری پێ دەدەن، بەڵام وەكوو خۆی باسی دەكات ئەو لە زیندانە و لە زیندانیش وەک پێویست ناتوانێت چارەسەر وەربگرێت".

دەمیرتاش ئاماژە دەدات كە ئەو خاوەن مۆڕاڵێکی بەرز و ئیرادەیێكی بەهێزە و بە هیچ شێوەیێک ترسی نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157381

Your Comment

You are replying to: .
captcha