بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش دەرکردنی بەیاننامەیێکی گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی دەستکاری کردنی بە مەبەستی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن وهرزنامهى توێژينهوهى سياسهتى دهرهوهى تاران ئەم وەرزنامەیە وەڵامێکی بڵاو کردۆتەوە:
بەناوی خودا
پاش دەرکردنی بەیاننامەکەی وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستکاری کردنی چەند بەشێک لە دیمانەکەی سەرنووسەری وهرزنامهى توێژينهوهى سياسهتى دهرهوهى تاران بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ئەم وەرزنامەیە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 30ی جانیڤێری ڕایگەیاند:
1. سەرنووسەری وهرزنامهى توێژينهوهى سياسهتى دهرهوهى تاران لە مانگی ڕەزبەری 1398 لە هەولێر لەگەڵ جەنابی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی بەڕێزی هەرێمی کوردستانی عێراق لەباەری گۆڕانکارییە ستراتێژییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا دیمانەیێکی تێروتەسەلی ئەنجام داوە و دەقەکەشی لە ژمارەی 13ی وەرزنامەکەدا بڵاو کردۆتەوە.
2. ئەم گفتوگۆیە بە زمانی فارسی و لەکەشێکی تەواو دۆستانەدا ئەنجام درا و بەبۆنەی پێگەی بەرزی ئەو کەسەی گفتوگۆکەمان لەگەڵی ئەنجام داوە، بە وردی و هەستیارییەوە وتەکان بڵاو کراونەتەوە.
3. ئەگەر وتەبێژی بەڕێزی نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێم داوا بکەن فایلی دەنگیی دیمانەکەش بڵاو دەکەینەوە.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی وهرزنامهى توێژينهوهى سياسهتى دهرهوهى تاران هەروەها زیادی کرد: سەرۆکی بەڕێزی هەرێمی کوردستانی عێراق جەنابی ئاغای نێچیرڤان بارزانی لە کەسایەتییە زانا و سیاسەتوانە بە ئەزموونەکانە کە لە تاوتوێ کردنی دۆخی ناوچەکە، لێکدانەوەی هاوکێشەکانی هێز و دیاری کردنی دوورنواری گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە، بیروڕای حەکیمانەیان ڕاگەیاند کە وتەکانیان دەتوانێت ببێتە ڕۆشنایی نەوەکانی داهاتوو. وهرزنامهى توێژينهوهى سياسهتى دهرهوهى تاران وێڕای سوپاسی مێواندارێتیی دۆستانەی بەڕێزیان، جەخت دەکاتەوە کە نابێت مۆڵەت بدرێت کە کەس یا کەسانێکی نەیار قۆستنەوەی سیاسی و لایەنگرانە لە ڕوانگەکانیان بکەن و ناحەزەکان وەکوو ڕێگرێک لەبەردەم درێژەدان بە گفتوگۆ سازندەکان بن.
هەواڵی پەیوەندی دا:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=149482
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment