ئه‌ردۆغان: ھه‌نگاو به‌ ھه‌نگاو باکووری سووریا به‌ ته‌واوی له‌ تیرۆریستان پاک ده‌که‌ینه‌وه‌

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ ده‌ست‌پێکردنی چالاکیی هێزه‌کانی تورکیا له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج ده‌کات و ده‌ڵێت: هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو باکووری سووریا به‌ ته‌واوی له‌ تیرۆریستان پاک ده‌که‌ینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ سوپای وڵاته‌که‌ی ده‌ستی کردوووه‌ به‌ چالاکییه‌کانی گه‌ڕان و ده‌ورییه‌ له‌ ده‌وروپشتی منبج و له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتیشی: له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون و قه‌ڵغانی فورات 47 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشی ناوچه‌که‌مان له‌ تیرۆریستان پاک کرده‌وه‌. ئێستاش له‌ مه‌نبه‌ج هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌ هاوڕێتیی ئه‌مریکا خه‌ریکین نه‌خشه‌ڕێگایێک جێبه‌جێ ده‌که‌ین که‌ پێشتر له‌سه‌ری ڕێککه‌وتبووین. ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز له‌ سنووری وڵاته‌که‌مان له‌ نزیک مه‌نبه‌ج چه‌کداره‌کانی خۆی کشاندوووه‌ته‌وه‌. سه‌ربازانمان ده‌ستیان کردوووه‌ به‌ چالاکی گه‌ڕان و ده‌ورییه‌ له‌ ده‌وروپشتی منبج. ھه‌نگاو به‌ ھه‌نگاو ناوچه‌که‌ له‌ تیرۆریستان پاک ده‌که‌ینه‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وتیشی: به‌ پاک کردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج له‌ تیرۆریستان خه‌ڵکی سووریا که‌ له‌و ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵاتبوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. تاکوو ئێستا له‌ عه‌فرین و جرابلۆس 200 هه‌زار که‌س له‌ تورکیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ناوچه‌ ئه‌منه‌کان له‌ سووریا گه‌شه‌ی پێبدرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی سووریاش زیاتر ده‌بێت. ئێمه‌ له‌ سووریا سه‌رکه‌وتنێکی دیپلۆماسیمان به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و له‌ ڕۆژئاوای فوراتیش له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا هاوکاری ده‌که‌ین و سوورین له‌سه‌ر بابه‌تی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و ئیدله‌ب.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15735

Your Comment

You are replying to: .
captcha