کوردپرێس: ئاژانسی رۆژنیووز بڵاوی کردەوە، شەوی رابردوو جارێکیتر فڕۆکەکانی تورکیا هاووڵاتیانیان لە بادینان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسەکە، لە بۆردوومانی شەوی رابردوودا، پێشمەرگەیێک خەڵکی گوندی دودی سەربە شارەدێی دینارتەی سەربە ئاکرێ، گیانی سپارد، هاوکات کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندارە، کە بە هەمان شێوە پێشمەرگەیە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکدایە".
هاووڵاتیانی دەڤەرەکە تا کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەشوێن قوربانییەکانی بۆردوومانەکەدا گەڕاون و توانیویانە تەرمەکە و بریندارەکەش بدۆزنەوە، هەروەها 9 هاووڵاتی دیکەش، کە بێ سەروشوێن بوون، بە هەمان شێوە دۆزرانەوە، کە خۆیان لەنێو ئەشکەوتێکدا حەشاردابوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment