رووسیا هۆکاری دواکەوتنی رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشقە

بەشی سووریا- ئەندامی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) رووسیا تۆمەتبار دەکات بە دواخستنی رێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات بە میدیاکانی نزیک لە پەیەدەی رایگەیاند: هیچ بەڵگەیێکیان لەبارەی رێککەوتنی دەوڵەتی سووریا لە مۆسکۆ وەر نەگرتووە و ئەو دەنگۆیانەش کە رووسیا لەبارەی رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشق بڵاوی دەکاتەوە، تەنیا بۆ گوشارخستنە سەر تورکیایە.

ئیلهام ئەحمەد، رووسیا بە دواکەوتنی رێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی سووریا تۆمەتبار دەکات و داواش دەکات رووسیا بێ لایەن بێت و لەکاتی دانوستانەکان پاڵپشتی لە حکوومەتی سووریا نەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157341

Your Comment

You are replying to: .
captcha