کوردپرێس: سەرکردەیێکی حەشدی شەعبی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و خۆیان لە مووشەکباران کردنی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بێبەری دەکات.
جەواد تەڵیباوی، سەرکردەی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاندووە، حەشدی شەعبی لەمێژە دەستبەرداری ئەو مووشەکانەی ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا کران، بووە.
جەواد تەڵیباوی رەتی کردووەتەوە ئەوان لە پشت مووشەکباران کردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا بن و رایگەیاندووە جارێکی دیکەش رایدەگەیێنین، حەشدی شەعبی باڵوێزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان ناکاتە ئامانج.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26-1-2020، پێنج مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، کە سێ مووشەکیان لە سنووری باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە و باس لە برینداربوونی کەسێکیش بەو هۆیەوە، دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment