هه‌ده‌په‌: حکوومه‌تی تورکیا رێگه‌ نادات هاوکارییه‌کان بگه‌نه‌ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌

بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتی گه‌لان باس له‌وه‌ ده‌کات ده‌یان گوندی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی سه‌ر به‌ خارپێت تا ئێستا هاوکاریان پێنه‌گه‌یشتوه‌ و حکومه‌تی تورکیاش رێگری ده‌کات له‌ گه‌یشتنی هاوکاریه‌کانی ئه‌و حزبه‌ به‌ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که‌.

کوردپرێس:

له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا پارتی دیموکراتی گه‌لان –هه‌ده‌په‌- ئاماژه‌ی به‌وه ‌کردووه‌، هاوکارییێکی زۆریان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی خارپێت کۆ کردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه‌ رێگه‌ نادرێت ئه‌و هاوکارییانه‌ دابه‌ش بکرێن.

باسی له‌وه‌ش کردووه‌، ده‌یان گوندی خارپێت که‌ به‌ هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی رۆژی هه‌ینیه‌وه‌ زیانیان به‌رکه‌وتووه‌، تا ئێستا هیچ هاوکاریه‌کیان پێنه‌گه‌یشتووه‌.

هه‌ده‌په‌ جه‌ختی له‌وه‌ش کردوه‌ته‌وه‌، که‌ ئه‌و بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ کۆست و ئازارێکی گشتییه‌وه‌ و نابێت حکوومه‌ت ئاکه‌په‌ پرسی به‌ هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان تێکه‌ڵ به‌ کێشمه‌کێشمه‌ سیاسییه‌کان بکات و پێویسته‌ کۆتایی به‌و رێگریانه‌ی بهێنێت.

رۆژی هه‌ینی بومه‌لره‌زه‌یه‌کی به‌هێز ناوچه‌ی خارپێتی کوردستانی تورکیای هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه‌ لانی که‌م 36 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له‌ هه‌زار و 600 که‌سیش بریندار بوون.

News Code 157324

Your Comment

You are replying to: .
captcha