کوردپرێس:
سەرچاوەیێکی ئەمنیی ئەمریکی بە ماڵپەڕی ئەلجەزیرەی قەتەری وتووە ئەو سێ مووشەکەی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتۆتە خوارەوە لانی کەم یەک برینداری لێکەوتۆتەوە.
سەرچاوەیێکی ئەمنی عێراقییش لە لێدوانێکدا بە سۆمەریە نیوزی وتووە کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان لە باڵوێزخانەی ئەمریکا سێ برینداری لێکەوتۆتەوە.
شایانی باسە شەوی یەکشەمە 26ی کانوونی دووهەمی 2020 سێ مووشەکی کاتیۆشا لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە خوارەوە و سەرباری ئەوەی چەندین جار باڵوێزخانەکە کراوەتە ئامانج بەڵام ئەوە یەکەم جار بوو کە مووشەک لە ناو باڵوێزخانەکە بدات و یەک لە مووشەکەکان لە شوێنی نانخواردنی فەرمانبەرانی باڵوێزخانەکەی داوە.
Your Comment