تورکیا ناوچەیێک لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەکانى تورکیا چەند ناوچەیێکى سنوورى دینارتەیان لە ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرى ناحیەى دینارتە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "کەمێک پێش ئێستا چەند فڕۆکەیێکى تورکیا گوندەکانى جەم شرتێ، سرانى، بابولێیان لە سنوورى ناحیەکەمان بۆردوومان کرد".

لەبارەی زیانەکانەکانەوە بەڕێوەبەرى ناحیەی دینارتە ئاماژە بەوە دەکات، "بەهۆى بەردەوامیی بۆردوومانەکانەوە چەند ساڵێکە ئەو گوندانە چۆڵکراون و تەنیا چەند مالێک، ئەوانەى ئاژەڵدارن و جووتیارن، لەوێ دەژین. هیچ زیانى گیانى نەبووە، بەڵام ترسی لای هاونیشتمانییانی ئەو ناوچانە دروست کردووە".

شایانی باسە بەهۆی بوونی بارەگای گەریلاکانى پەکەکەوە زیاتر لە 20 ساڵە تورکیا ناوچەکانى هەرێمی کوردستان و بەتایبەتى سنوورى پارێزگاى دهۆک بۆردوومان دەکەن و بەهۆى ئەو بۆردوومانانەوە دەیان هاونیشتمانیی سڤیل بوونە قوربانى و زیانى گەورەى ماددى بەر خەڵکى ناوچەکان دەکەوێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157311

Your Comment

You are replying to: .
captcha