بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی وای ئێڵ ئای فینلاند ڕایگەیاند بڕیارە عەبدولکەریم عومەر بەرپرسی کاروباری دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا ڕۆژی پێنجشەممە 30ی جانیڤێری سەردانی هێڵسینکی بکات و لەگەڵ بەرپرسانی فینلاند لەوان وەزیری دەروەی ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.
وەزارەتی دەروەی فینلاند لەمبارەوە بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند عەبدولکەریم عومەر و پکا هاویستۆ، وەزیرری دەروەی فینلاند پڕۆسەی ئاشتی لە سووریا و شەڕی دژ بە داعش تاوتوێ دەکەن.
هەروەها لەو دیدارەدا دۆخی کەمپی ئالهوول کە دەیان کەس هاووڵاتیی داعشی فینلاندی تێدایە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
بەرپرسانی کوردی سووریا داوا دەکەن 12000 داعشی بیانی ڕادەستی وڵاتەکانیان بکرێنەوە کە لە ئەورووپا و ئەمەریکاوە تەڤڵی داعش بوونە. بەوتەی ئاژانسەکە 40 هاووڵاتیی فینلاندی لەوان 30 منداڵ لە کەمپی ئەلوهوولدان و کوردەکان تا ئێستا 2 کەس لە هاووڵاتیانی فنلاندیان ڕادەستی ئەو وڵاتە کردۆتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment