به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ریک پاھۆن له میانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه کرد "هێزه‌کانی سوپای ئه‌مریكا و توركیا له ١٨ی حوزه‌یران له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبج به ھه‌ماھه‌نگیی یه‌كتری به‌ڵام به شێوه‌یێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیان به چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و ده‌ورییه كردوووه".
به قسه‌ی وته‌بێژی پێنتاگۆن سه‌قامگیریی مه‌نبه‌ج له ڕووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زۆر گرنگه و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: "چالاكییه‌كانی گه‌ران و ده‌ورییه‌ی ھاوبه‌ش به‌شێكه له په‌یوه‌سته‌ی ئه‌مریكا به توركیا وه‌ک ھاوپه‌یمانێكی نێو ناتۆ."
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه "له‌چ وارچێوهی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج و رێكاری ئه‌منی، كه پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، سوپای توركیا و سوپای ئه‌مریكا به ھاوبه‌شی چالاكی گهڕۆكیان له ھێڵی نێوان ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات و مه‌نبه‌ج ده‌ست پێكردوووه".
پێشتر ئه‌مریكا و توركیا گه‌یشتبوونه ڕێککه‌وتنێک له كشانه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له ناوچه‌كانی مه‌نبه‌ج ئه‌وه‌ش بۆ ڕۆژئاوای ڕووباری فوڕات له باكووری سووریا.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment