ئه‌مریکا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی جیهان- ئه‌ریک پاھۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕای‌گه‌یاند: سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مریكا به‌ "ھه‌ماھه‌نگی" یه‌كتری به‌ڵام به‌ شێوه‌یێكی "سه‌ربه‌خۆ" ده‌ستیان به‌ چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و ده‌ورییه‌ له‌ نزیک شاری مه‌نبه‌جی باكووری سووریا كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ریک پاھۆن له‌ میانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد "هێزه‌کانی سوپای ئه‌مریكا و توركیا له‌ ١٨ی حوزه‌یران له ‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبج به‌ ھه‌ماھه‌نگیی یه‌كتری به‌ڵام به‌ شێوه‌یێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیان به ‌چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و ده‌ورییه‌ كردوووه‌".

به ‌قسه‌ی وته‌بێژی پێنتاگۆن سه‌قامگیریی مه‌نبه‌ج له‌ ڕووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زۆر گرنگه و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: "چالاكییه‌كانی گه‌ران و ده‌ورییه‌ی ھاوبه‌ش به‌شێكه‌ له ‌په‌یوه‌سته‌ی ئه‌مریكا به‌ توركیا وه‌ک ھاوپه‌یمانێكی نێو ناتۆ."

به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له ‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ "له‌چ وارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج و رێكاری ئه‌منی، كه‌ پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، سوپای توركیا و سوپای ئه‌مریكا به‌ ھاوبه‌شی چالاكی گه‌ڕۆكیان له‌ ھێڵی نێوان ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات و مه‌نبه‌ج ده‌ست پێكردوووه‌".

پێشتر ئه‌مریكا و توركیا گه‌یشتبوونه‌ ڕێککه‌وتنێک له ‌كشانه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ ناوچه‌كانی مه‌نبه‌ج ئه‌وه‌ش بۆ ڕۆژئاوای ڕووباری فوڕات له ‌باكووری سووریا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15729

Your Comment

You are replying to: .
captcha