نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی عومان کارتێکەریی نائارامییەکان لەسەر سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سێیەم رۆژی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یوسف بن عەلەوی، وەزیری دەرەوەی عومان کۆ بووەوە.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان "جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ردوولا له‌ بواره‌ جياکاندا کرايه‌وه‌، هه‌روه‌ها دوايين دۆخى عێراق و ناوچه‌که‌ و کاريگه‌ريى ئاڵۆزييه‌کان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى، چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ هێورکردنه‌وه‌ى گرژييه‌کان، مه‌ترسييه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانيان، ئاراسته‌ و سياسه‌تى میانڕه‌ویی عومان له‌ ناوچه‌که‌ و په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌که‌ و جيهان، تاوتوێ کران".

وەک لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە "نێچيرڤان بارزانى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى بۆ گه‌ل و حکومه‌تى عو‌مان دووپاتکرده‌وه‌ به‌ له‌ده‌ستدانى سوڵتان قابووس بن سه‌عيد سوڵتانى پێشووى عومان، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى ده‌ستبه‌کاربوونى له‌ سوڵتانى تازه‌ هه‌يسه‌م بن تارق ئال سه‌عيد کرد و خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ عومان ده‌ربڕى".

هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پانێڵی "رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ناسەقامگیردا" گوتارێک پێشکەش دەکات و باس لە دۆخی عێراق دەکات و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەخاتەڕوو.

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ ميرک دوسيک، جێگری سەرۆکی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی و بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقای باکوور کۆ دەبێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157282

Your Comment

You are replying to: .
captcha