بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تا پێش گۆڕانکارییەکانی مانگی ئاکتەوبری 2019 کە هێزەکانی ئەمەریکا لە باکووری سووریا کشانەوە و هەروەها پاش ڕێککەوتنەکەی تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا کە هێزە کوردەکان لە سەر سنووری باکووری سووریا کشانەوە، ناوچەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی سووریا لەژێر کونترۆڵی هاوبەشی ئەمەریکا و کوردەکانی سووریا بوو. پاش ئەم گۆڕانکارییانە، ئەمەریکا کشایەوە و هێزەکانی ڕووسیا و سوپای سووریا لەو ناوچانەدا جێگیر بوون.
گۆڤاری نیووزویک لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هەوڵەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا دەکات بۆ ڕێگری کردن لە جووڵەی زیاتری یەکتر لەم ناوچەیەدا و دەڵێت چەندین جار هێزی ئەمەریکی و ڕووسی هەوڵیان داوە لە دەڤەری ڕێگای M4 ڕێگری بکەن لە پێشڕەوەی کردنی هێزی بەرانبەریان.
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووری ئەم ڕاپۆرتانەی پشتڕاست کردۆتەوە.
بەم حاڵەشەوە مایلز کاگینز، لە بەرپرسانی سوپای ئەمەریکا بە نیوزویکی وتووە هاوپەیمانانی دژە داعش کە لە سووریا جێگیرن و هاوپەیمانی کوردیشن هەوڵ ئەدەن ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لەگەڵ هێزە ئامادەبووەکانی دیکە لەناوچەکە تەداخول نەکات و ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی گیانی سەربازەکانیانە.
مایلز کاگینز جەخت دەکاتەوە ئەمەریکا و هاوپەیمانان پێش هەر جووڵە و ئۆپەراسیۆنێک، دیکەی هێزەکان لە ناوچەکە لە جووڵەکانی خۆیان ئاگادار دەکەنەوە و ڕێگری دەکەن لە هەر چەشنە تەشەنە سەندنێک.
محەمەد حسێن، ڕۆژنامەوانی کورد لە سووریا کە شایەت حاڵی هەوڵی هێزەکانی ئەمەریکا و ڕووسیایە بۆ ڕێگری کردن لە جووڵەی زیاتری یەکتر، بە نیوزویکی وتووە نموونەی ئەم ڕووداوە ڕۆژی سێشەممە لەنێوان هێزە ئەمەریکییەکان و هێزی ڕووسیا لە نزیکیی شاری ڕمیلان لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا ڕوویداوە. هەردوو لایەنەکە هەوڵ دەدەن نفووزی خۆیان لەناوچەی کوردنشینی سووریا واتا «ڕۆژئاوا» زیاتر بکەن.
ڕۆژنامەوانە مەیدیانییەکەی سووریا جەخت دەکاتەوە ئەمەریکییەکان هەوڵ دەدەن بۆ ناوچەی کوردنشینی دەڤەری ڕێگای M4 لە باکووری سووریا بگەڕێنەوە. ئم ناوچەیە ستراتێژیکە و ئەمەریکا هەوڵدەدات کە بەشێک لە هێزەکانی خۆی لە پێش چاوی ڕووسیا و سووریاوە لەو ڕێگایەدا بجووڵێنێت.
محەمەد حسێن ڕۆژنامەوانە کوردەکە لەبارەی جووڵەکانی ڕووسیاش دەڵێت ڕووسیا هەوڵ دەدات شاری ڕەمیلان کە کێڵگەی زۆری نەوت و گازی لێیە کونترۆڵ بکات. ڕووسیا هەروەها هەوڵ دەدات دەست بەسەر دەروازەی سەر سنووری سمالکا بگرێت کە هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی کوردستان. لەم دەروازەیەوە ئەمەریکا کەرەستەی سەربازیی پێویست بۆ سووریا دەگوازێتەوە.
محەمەد حسێن دەڵێت ئێستا دۆخەکە ئارامتر بووەتەوە و ئەمەریکا و ڕووسیا لە باکووری سووریا ڕێکەوتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment