کوردپرێس:
کەریم علێوی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی فەتح ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی فراوانی شورای حەشدی شەعبیدا بڕیار دراوە ئەبو عەلی بەسری بکرێتە سەرۆک ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی لە شوێنی ئەبومەهدی موهەندیس.
کەریم علێوی ئاماژەی بەوەکرد، ئەبو عەلی بەسری یەکێکە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی نێو حەشدی شەعبی.
ئەبو عەلی بەسری
- یەکەم فەرماندەی هێزی بەدر بووە
- لە 2003 بریکاری وەزارەتی پەروەردە بووە
- دواتر بووەتە بریکاری وەزارەتی کار
- بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و دژە تیرۆر بووە لە وەزارەتی ناوخۆ
- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی بووە
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 03-01-2020 لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیێک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی لە بەغدا شەهید کران.
Your Comment