بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سوێد پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەو وڵاتانەی تاوتوێ کرد هەروەها لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیاش گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی لەباری کوردستان بۆ وەبەرهێنانی ئەرمەنی کرد.
لە دیداری یەکەمدا لە داڤۆس سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بووەوە، نێچيرڤان بارزانى و مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختيان له په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا و گرنگيى پێكه‌وه كاركردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له ناوچه‌كه و چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوتوێ کران.
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری درەوەی تورکیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوێد کۆبوونەوە.
وەزیری دەرەوەی سوێد، پشتگيريى وڵاتەکەی بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوكارييه مرۆييه‌كانى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان راگەیاند.
هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سوێد، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيه‌تيى هاوكاري كردنيان تاوتوێ کران. باس لە دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و گرنگيى هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان کرا.
هاوکات وەزیری دەرەوەی سوێد لە تویتێکدا گوتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم "گرنگ" بووە و دۆخی ئێستای عێراقیان تاوتوێ کردووە.
هەر لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە و زه‌مينه‌ى له‌بارى هه‌رێمى کوردستانی بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌رمه‌نى تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئارمێن سەرکیسییان، سەرۆکی ئەرمینیا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانيان لەگەڵ دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارام كردنه‌وه‌ى دۆخه‌كەیان تاتوێ کرد.
بڕیارە لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ژماره‌یێک له سه‌ركرده‌ی دیکە و وه‌زيری وڵاتان كۆ ببێته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment