به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولخالق عیفان ئه‌فسه‌ر له هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ڕایگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش به جلوبه‌رگی فه‌رمیی سوپای عێراقه‌وه له ڕێگه‌ی نێوان گوندی عه‌ین عه‌زاب له قه‌زای شه‌رگات، گوندی جه‌زیره له باشووری مووسڵ چوار كه‌سیان ڕفاندوووه.
هه‌ر به وته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عێراق، به‌ده‌ر له‌و چوار كه‌سه، هه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش دوو كه‌سی دیكه‌یان له هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری ڕفاندوووه و پاش ئه‌وه‌ش به چه‌ند كاتژمێرێک داعش هه‌ر شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی له‌سێداره داوه.
پاش ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی له‌سێداره داوه ته‌رمه‌كانی له ناوچه بیابانه‌كان جێهێشتوووه تا دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر ته‌رمه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكردوووه.
شایانی باسه؛ مانگی ته‌مموزی ساڵی ڕابردوو سوپای عێراق توانیی پاش سێ ساڵ له‌د اگیركردنی شاری مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌و شاره ڕزگار بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment