داعش له‌ مووسڵ 6 كه‌س ده‌ڕفێنێت ‌و دواتر له‌سێداره‌یان ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌فسه‌ر له ‌هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ده‌ڵێت: چه‌كدارانی داعش به ‌جلوبه‌رگی سوپاوه‌ له ‌باشووری موسڵ 6 كه‌سیان ڕفاند و پاش ڕفاندنیشیان هه‌ر شه‌شیانی له‌سێداره‌ دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولخالق عیفان ئه‌فسه‌ر له ‌هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ڕای‌گه‌یاند: چه‌كدارانی داعش به ‌جلوبه‌رگی فه‌رمیی سوپای عێراقه‌وه‌ له ‌ڕێگه‌ی نێوان گوندی عه‌ین عه‌زاب له ‌قه‌زای شه‌رگات، گوندی جه‌زیره‌ له‌ باشووری مووسڵ چوار كه‌سیان ڕفاندوووه‌.

هه‌ر به‌ وته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عێراق، به‌ده‌ر له‌و چوار كه‌سه‌، هه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش دوو كه‌سی دیكه‌یان له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری ڕفاندوووه‌ و پاش ئه‌وه‌ش به‌ چه‌ند كاتژمێرێک داعش هه‌ر شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی له‌سێداره ‌داوه‌.

پاش ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی له‌سێداره ‌داوه‌ ته‌رمه‌كانی له‌ ناوچه‌ بیابانه‌كان جێهێشتوووه‌ تا دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌ر ته‌رمه‌كان ‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكردوووه‌.

شایانی باسه‌؛ مانگی ته‌مموزی ساڵی ڕابردوو سوپای عێراق توانیی پاش سێ ساڵ له‌د اگیركردنی شاری مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئه‌و شاره‌ ڕزگار بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15714

Your Comment

You are replying to: .
captcha