شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بەم زووانە سەردانی بەغدا دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بە مەبەستی دانووستاندن لەبارەی دەوڵەتی داهاتووی عێراقەوە، بەم زووانە سەردانی بەغدا دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردەڵان نوورەدین نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا وتیشی: هێشتا کاتی سەردانەکەی ئەو شاندە کە لە ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهیاتوون بە وردی دیاری نەکراوە.

ئەردەڵان نوورەدین هەروها باسی کرد لە بەرنامە و پڕۆژەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی کە بریتییە لە داخوازیی کوردەکان و جەختی کرد بووجەی فیدراڵ و پشکی کورد لەو بووجەیە، هێزی پێشمەرگە و مووچەکەیان، گرنگایەتیی ئەنجامی سەرژمێری لە عێراق و تاوتوێی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە گرینگترین داواکاریی کوردەکانە.

نوێنەرکەی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی دەرگای ئەو شاندە کراوەیە لە ڕووی دیکەی حیزبە کوردییەکان و وەبیری هێنایەوە کە کورد دەبێت لەم قۆناخەدا ناکۆکییەکانی نێوانیان وەلا بنێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15682

Your Comment

You are replying to: .
captcha