بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا وتیشی: دەمیرتاش لە وتەکانیدا ڕایگەیاندووە: "تەنها بەقەد دەنگێک گیانتان هەیە؟" دەزانن مانای ئەو وتە چییە؟ دەمیرتاش هەڕەشەی کوشتنمان لێدەکات. باری دەروونی دەمیرتاش جێگیر نییە.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ڕووداوی سوروچ و وتی: ئیبراهیم هەلال یلدیز خەریکی سەردانی بازار و کاروباری خەڵک بوو. من وێنەکانم دیتووە، ئەو کەسەی هێرشی کردۆتە سەریان پێی دەڵێت من سەربە پەکەکە-م ئێوە چۆن هاتوونەتە ژوورەوە؟ لەو حاڵەدا پێکدادان دەست پێدەکات و هێرش دەکەنە سەریان.
سەرچاوە: CNN Turk
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment