به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌میانی پێشوازی سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلینا جولی نێردەی تایبەتی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سه‌ر به نەتەوەیەکگرتووەکان، "ئه‌نجێلینا جولی سوپاسی حکوومەتی ھەرێم و گەلی کوردستانی کرد بۆ میوانداری کردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران و هاوكاری كردنیان و ئه‌و ڕۆڵه‌ی ھەرێمی کوردستان به‌رز نرخاند، دڵنیاییشی دایه حکوومەتی ھەرێمێ کوردستان کە لە گەیاندنی پەیامی نەھامەتییەکانی ئاواره و په‌نابه‌ران بە کۆمەڵگای نێودەولەتی به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری و پشتگیری كردن له حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌رده‌وام ده‌بن".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا بیروڕا ده‌رباره‌ی چۆنیەتیی بەھێزکردنی ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران و رێکخراوەکانی تری مرۆیی بۆ باشتر بونیادنانەوەی ژیانی ئاوارەکان پێش بونیادنانەوەی خانوو و تەلارەکان، ئاڵوگۆڕ كران، ھەر دوولا لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ دۆزینەوەی دەستپێشخەریی پێشکەوتوو لەسەرووی پێشکەش کردنی پشتگیریی ماددی و ھاوکاریی مرۆیی بە ئاوارە و پەنابەران كۆک بوون تا دۆخی ناوچەکانیان ئاسایی دەبێتەوە بە سەر بەرزی و ئارەزوومەندانە دەگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌فین دزه‌یی پوخته‌یێكی دەربارەی ڕەوشی ئێستای هه‌رێمی کوردستان، قەیرانه‌كانی مرۆییی ئاوارە و پەنابەران و دارایی و ئابووری و لێکەوتەکانیان، كاریگه‌رییه‌كانی شەڕی داعش له‌سه‌ر چین و توێژه جیاوازه‌كان، ڕۆلی بەرچاوی پێشمەرگە لە شەری دژی داعش لە چوار ساڵی ڕابردوودا، سیاسەتی مرۆییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گرنگیی ھەماھەنگی و ھاوکاریی زیاتری نێوان حکوومەتی ھەرێم و ئاژانسەکانی سه‌ر به نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەلگه‌ی نێودەوڵەتی بۆ پشتگیری کردن و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییە مەدەنییەکان بە خەلکێ لێقەوماو، خسته‌ڕوو.
لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان داڵده‌ی ١.٤ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆی عێراق و پەنابەرانی سووریا ده‌دات کە ٩٧٪ی پەنابەرانی سووریا لە ھەرێمی کوردستانن و ٣٧٪ یان لە نۆ کەمپ و ئەوانی دیكه لە ناو شار و شارۆچکەکانن، ھاوکات ٤٠٪ ئاوارەی ناوخۆێ عێراق لە کوردستانن کە ٨١٪یان لە ناو شارەکان و ئەوانی دیكه لە ٣٠ کەمپدا نیشتەجێ کراون.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment