کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و سەرکردەی کوتلە عێراقییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌ دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری به‌غدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان كۆ بووه‌وه.

کوردپرێس:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌ دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری به‌غدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان كۆ بووه‌وه‌.

دوێنێ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیی عێراق، كۆ بووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆش له‌ چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆ بووه‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، عه‌مار ئه‌لحه‌کیم كۆ بووه‌وه‌.

دواتر نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری و گه‌شه‌، ئوسامه‌ ئه‌لنوجێفی كۆ بوونه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی پرۆژه‌ی نیشتمانی، جه‌مال ئه‌لزاری كۆ بووه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی دیداره‌ سیاسییه‌كانیدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هادی ئه‌لعامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبوه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی چالاكییه‌كانیدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، نوری مالكی كۆ بووه‌وه‌.

دواتریش شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر كۆبوه‌وه‌.

News Code 1567

Your Comment

You are replying to: .
captcha