عه‌بادی کاندیدی سه‌ره‌کی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا باس له‌ هه‌وڵی هه‌ندێک له‌ سیاسه‌تمه‌ندارانی عێراق ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکیی نێوان سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ کاندیدی سه‌ره‌کیی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق له‌بان به‌ ڕادیۆ "المربد"ی عێراقی ڕاگه‌یاندوووه‌ ئێستا ژماره‌یێک له‌ سیاسه‌توانانی عێراق هه‌وڵی جیدی ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکیی نێوان نووری مالیکی سه‌رکرده‌ی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در و هیوای خواست که‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق خێراتر بکاته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ به‌شداریی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسییه‌کان ده‌ستپێکی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتوو و دیاری کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌بێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: عه‌بادی سه‌ره‌کیترین کاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15662

Your Comment

You are replying to: .
captcha