ڕه‌وتی سه‌در: بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمیمان بۆ گفتوگۆ له‌ عه‌بادی پێنه‌گه‌یشتوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی نووسینگه‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌در، ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانیی سائروون هیچ بانگهێشتنامه‌یێکی له‌ هاوپه‌یمانیی نه‌سر بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی بابه‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق وه‌رنه‌گرتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیا ئه‌سه‌دی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: هاوپه‌یمانیی سائروون به‌ سه‌رکردایه‌تیی سه‌ید موقته‌دا سه‌در هیچ جۆره‌ بانگهێشتنامه‌یێکی فه‌رمی له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نه‌سر بۆ گفتوگۆی دوو لایه‌ن پاش پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وه‌رنه‌گرتوووه‌.

ئه‌سه‌دی له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا زیادی کرد: ئاوه‌ها داواکاریگه‌لێک ده‌بێ له‌ ڕێگا فه‌رمییه‌کان چ نووسراو و چ ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ببێت تاکوو هاوپه‌یمانی سائروون بتوانێت وڵامی بداته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15657

Your Comment

You are replying to: .
captcha