به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 17ی حوزه‌یران حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاندوووه: "له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی ته‌مه‌نی حكوومه‌تی ئێستا به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونی حزب و كوتله‌كان و به‌رپرسان به گه‌ڕان به شوێن پۆست و ده‌ستكه‌وته‌كان و پشتگوێ خستنی هاووڵاتییان كه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی تیرۆری داعش یان چاوچنۆكی بانده چه‌كداره‌كان ده‌بنه‌وه پشێوی ئه‌منی له به‌غدای پایته‌خت دروست ده‌بێت."
زاملی ده‌شڵێت: "ئه‌و پشێويیه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری چه‌ک و ناسنامه ساخته‌كانه‌وه‌یه وێڕای بوونی ڕه‌تڵه سه‌ربازییه گومڕاكه‌ره‌كان كه ئۆتۆمبێله‌كانیان هیچ ژماره‌یێک هه‌ڵناگرن و بۆ به‌رگرتن به‌و دیارده مه‌ترسیدارانه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ک له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی په‌رله‌مانی عێراق هۆشداریی ده‌دات له‌باره‌ی زیادبوونی دیارده‌ی ڕفاندن و چه‌ته‌یی كه به بۆچوونی ئه‌و نیگه‌رانییێكی گه‌وره‌یان لای هاووڵاتییان دروست كردوووه سه‌باره‌ت به تێكچوونی دۆخی ئه‌منی و گه‌ڕانه‌وه بۆ چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment