سه‌در و عامری ده‌یانه‌وێت نووری مالیکی نه‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پاش 13 ساڵ له‌سه‌رۆكایه‌تی كردنی حكوومه‌تی عێراق له ‌لایه‌ن حزبی ده‌عوه‌وه‌، هه‌ردوو هاوپه‌یمانیی سائیروون ‌و فه‌تح له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و حزبه‌ ده‌ربهێنن و نووری مالیکی نه‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی العربی الجدید له ‌ڕاپۆرتێكدا باسی له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان موقته‌دا سه‌در ‌و هادی عامری كردوووه‌ كه‌ تیایدا هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌، هه‌ر دوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون كه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو له‌حزبی ده‌عوه‌ نه‌بێت كه‌ ماوه‌ی 13 ساڵه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ست ده‌عوه‌وه‌یه‌.

یه‌كێک له‌ سه‌ركرده‌كانی سائیروون كه‌ قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌كه‌ كردوووه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌در و عامری پشتڕاست كردۆ‌ته‌وه‌‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه:، "ئێستا هه‌ردوولا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانیان بگه‌یێننه‌ 165 كورسی، بۆ ئه‌وه‌ی به ‌زووترین كات ده‌ست به‌پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بكه‌ن".

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌، سه‌در و عامری هه‌ر به‌ته‌نها ڤیتۆیان له‌سه‌ر نووری مالكی نییه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران، به‌ڵكوو ڤیتۆیان له‌سه‌ر هه‌ر كاندیدێكی ئه‌و حزبه‌ هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15647

Your Comment

You are replying to: .
captcha