به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: "هه‌ندێک سه‌ركرده‌ی سیاسی فشار ده‌خه‌نه سه‌ر دادگای فیدراڵی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاری پێنه‌كرێت و ڕه‌ت بكرێته‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق، "ڕێژەی ساختاكاریی له ده‌نگه‌كانی هه‌رێم زیاتره لە 66%، باشترین ڕێگه‌ش هه‌ژماركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانه نه‌ک به‌شێكی كه‌می، چونكه بهههژماركردنهوهی هه‌موو ده‌نگه‌كان ساخته‌كارییه‌كان ده‌رده‌كه‌ن".
ئه‌مین به‌كر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، به ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كان و ساخته‌كاران، پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌چێته‌وه سه ڕێچكه ڕاسته‌كه‌ی خۆی.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment