زیاتر له‌ 66%ی ده‌نگه‌كانی هه‌رێم ساخته‌كارییان تێدا كراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: "ڕێژەی ساختاكاریی له ‌ده‌نگه‌كانی هه‌رێم زیاتره‌ لە 66%، ئه‌وه‌ش باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ ئاشكراكردنی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كان‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: "هه‌ندێک سه‌ركرده‌ی سیاسی فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر دادگای فیدراڵی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاری پێنه‌كرێت ‌و ڕه‌ت بكرێته‌وه‌".

به‌وته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق، "ڕێژەی ساختاكاریی له ‌ده‌نگه‌كانی هه‌رێم زیاتره‌ لە 66%، باشترین ڕێگه‌ش هه‌ژماركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانه‌ نه‌ک به‌شێكی كه‌می، چونكه‌ به‌هه‌ژماركردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كان ساخته‌كارییه‌كان ده‌رده‌كه‌ن".

ئه‌مین به‌كر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، به‌ ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كان‌ و ساخته‌كاران، پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌چێته‌وه‌ سه‌ ڕێچكه‌ ڕاسته‌كه‌ی خۆی.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15645

Your Comment

You are replying to: .
captcha