به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌لام مالیكی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دیدی ڕاگه‌یاندوووه مافی هه‌موو حزبێكه كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌بێ و ناشبێ هێڵی سوور له سه‌ر كاندیدی هیچ حزبێک هه‌بێ به تایبه‌تی حیزبی ده‌عوه.
ناوبراو ده‌شڵێت: نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌مینداری گشتیی حیزبی ده‌عوه تا ئێستا خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كاندید نه‌كردوووه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی یاسا چه‌ند كه‌سێک بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته كاندید ده‌كات و هێڵی سووریشمان له‌سه‌ر كاندید كردنی كه‌سدا نییه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment