ده‌وڵه‌تی یاسا: تا ئێستا مالیكی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كاندید نه‌كردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ركرده‌یێكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ دوورخستنه‌وه‌ی حیزبی ده‌عوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌لام مالیكی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دیدی ڕاگه‌یاندوووه‌ مافی هه‌موو حزبێكه‌ كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌بێ و ناشبێ هێڵی سوور له‌ سه‌ر كاندیدی هیچ حزبێک هه‌بێ به ‌تایبه‌تی حیزبی ده‌عوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌مینداری گشتیی حیزبی ده‌عوه‌ تا ئێستا خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كاندید نه‌كردوووه‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی یاسا چه‌ند كه‌سێک بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ كاندید ده‌كات و هێڵی سووریشمان له‌سه‌ر كاندید كردنی كه‌سدا نییه‌.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15625

Your Comment

You are replying to: .
captcha