عه‌مار حه‌کیم: په‌رله‌مانی عێراق قەیرانەکەی ئاڵۆزتر کردوووە و هەنگاوی هەڕەمەکی ناوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردن و کاردانەوەکان رای‌دەگەیێنێ پەرلەمانی عێراق لە جیاتی دۆزینەوەی رێگەچارەیێکی گونجاو خەریکە کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عەمار حەکیم لە وتاری نوێژی جەژن کە لە ناوچە شیعه‌کانی عێراق بەرێوەچوو گوتی پەرلەمانی عێراق بە هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن کە گومانی نادەستووری بوونی لەسەرە قەیرانەکەی ئاڵۆزتر کردوووە و هەنگاوی هەڕەمەکی ناوە.

عه‌مار حه‌کیم سێ پێشنیازی بۆ چارەسەری قەیرانەکە خستەڕوو کە بریتین لە:

یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە

دووهه‌م: بەراوردکردنی لەسەدا 10ی دەنگەکان لە ڕێی دەستەی دادوەرییەوە

سێهەم: لێپرسینەوە لەو کەسانەی تێوەگلاون لە بەئامانج گرتنی خاوێنی هەڵبژاردنەکان، هەر کەسێک بن.

حەکیم ڕاشی‌گه‌یاند: عێراق بە قۆناخێکی سەختدا گوزەر دەکات و پێویستە هەموووان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکاندا بکەین.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 12ی ئایاری مانگی رابردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و دوای ئاشکرا کردنی ئەنجامەکانیش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە کە خەریکە دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار بڕوات.

سه‌رچاوه‌: کوردستان TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15623

Your Comment

You are replying to: .
captcha