بهپێی ههواڵی کوردپرێس، عەمار حەکیم لە وتاری نوێژی جەژن کە لە ناوچە شیعهکانی عێراق بەرێوەچوو گوتی پەرلەمانی عێراق بە هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن کە گومانی نادەستووری بوونی لەسەرە قەیرانەکەی ئاڵۆزتر کردوووە و هەنگاوی هەڕەمەکی ناوە.
عهمار حهکیم سێ پێشنیازی بۆ چارەسەری قەیرانەکە خستەڕوو کە بریتین لە:
یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە
دووههم: بەراوردکردنی لەسەدا 10ی دەنگەکان لە ڕێی دەستەی دادوەرییەوە
سێهەم: لێپرسینەوە لەو کەسانەی تێوەگلاون لە بەئامانج گرتنی خاوێنی هەڵبژاردنەکان، هەر کەسێک بن.
حەکیم ڕاشیگهیاند: عێراق بە قۆناخێکی سەختدا گوزەر دەکات و پێویستە هەموووان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکاندا بکەین.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 12ی ئایاری مانگی رابردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و دوای ئاشکرا کردنی ئەنجامەکانیش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە کە خەریکە دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار بڕوات.
سهرچاوه: کوردستان TV
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment