به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌سغه‌ر چاغرۆندی ئاماژه به‌وه ده‌کات که وه‌جبه‌ی نه‌وتی که‌رکووک که له مه‌خزه‌نی ده‌ڕه‌شار خاڵی کراوه 670 هه‌زار لیتر نه‌وتی خاو بوووه و ده‌شڵێت: ئه‌و کاره به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران و عێراق، سواپی نه‌وتی خاوی سووکی حه‌وزه‌ی باکووری عێراق واتا که‌رکووک له ڕێگای وڵاتی ئێران (هه‌ماری نه‌وتی ده‌ڕه‌شار) ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ناوچه‌ی ئیلام ڕایده‌گه‌یێنێت: وه‌جبه‌ی نه‌وتی خاوی که‌رکووک له ڕێگای سنووری خه‌سره‌وی و ڕێگای تڕانزیتی ئیسلامئاوا- پوڵدوختهر بۆ ده‌ڕه‌شار ده‌گوازرێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات یه‌که‌مین وه‌جبه‌ی نه‌وتی خاوی سووکی که‌رکووک به 22 نه‌وتهه‌ڵگر له مه‌خزه‌نی دامه‌زراوه‌ی هه‌ماری نه‌وتی شه‌هید داریووش ڕهزایینهژادی ده‌ڕه‌شار خاڵی کرا و وتیشی: ژێرخانی پێویست بۆ ڕاده‌ست کردنی نه‌وتی خاوی سووکی که‌رکووک له دوایین ڕۆژانی ساڵی ڕابردوو تاکوو ئێستا ئاماده کراوه و له قۆناغی یه‌که‌می پڕۆسه‌ی سواپ گواستنه‌وه‌ی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژ له که‌رکووک بۆ هه‌ماری نه‌وتی ده‌ڕه‌شار له‌به‌رچاو گیراوه.
چاغرۆندی زیادی کرد: پێشبینی ده‌کرێت له قۆناغی دووهه‌می پڕۆسه‌ی سواپی نه‌وتی خاوی که‌رکووک 60 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژ بگوازرێته‌وه.
ناوبراو ڕوونی کرده‌وه: نه‌وتی خاوی سووک له ڕێگای هێڵی بۆرییه‌وه وه‌کوو خۆراکی پاڵاوگه‌کانی باکووری وڵات ده‌گوازرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئیلام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment