یه‌که‌مین وه‌جبه‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌ مه‌خزه‌نی ده‌ڕه‌شار خاڵی کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ناوچه‌ی ئیلام ده‌ڵێت: یه‌که‌مین وه‌جبه‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌ مه‌خزه‌نی ده‌ڕه‌شار خاڵی کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌سغه‌ر چاغرۆندی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ وه‌جبه‌ی نه‌وتی که‌رکووک که‌ له‌ مه‌خزه‌نی ده‌ڕه‌شار خاڵی کراوه‌ 670 هه‌زار لیتر نه‌وتی خاو بوووه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌و کاره‌ به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران و عێراق، سواپی نه‌وتی خاوی سووکی حه‌وزه‌ی باکووری عێراق واتا که‌رکووک له‌ ڕێگای وڵاتی ئێران (هه‌ماری نه‌وتی ده‌ڕه‌شار) ده‌ستی پێکرد.

به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ناوچه‌ی ئیلام ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: وه‌جبه‌ی نه‌وتی خاوی که‌رکووک له‌ ڕێگای سنووری خه‌سره‌وی و ڕێگای تڕانزیتی ئیسلام‌ئاوا- پوڵدوخته‌ر بۆ ده‌ڕه‌شار ده‌گوازرێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات یه‌که‌مین وه‌جبه‌ی نه‌وتی خاوی سووکی که‌رکووک به‌ 22 نه‌وتهه‌ڵگر له‌ مه‌خزه‌نی دامه‌زراوه‌ی هه‌ماری نه‌وتی شه‌هید داریووش ڕه‌زایی‌نه‌ژادی ده‌ڕه‌شار خاڵی کرا و وتیشی: ژێرخانی پێویست بۆ ڕاده‌ست کردنی نه‌وتی خاوی سووکی که‌رکووک له‌ دوایین ڕۆژانی ساڵی ڕابردوو تاکوو ئێستا ئاماده‌ کراوه‌ و له‌ قۆناغی یه‌که‌می پڕۆسه‌ی سواپ گواستنه‌وه‌ی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژ له‌ که‌رکووک بۆ هه‌ماری نه‌وتی ده‌ڕه‌شار له‌به‌رچاو گیراوه‌.

چاغرۆندی زیادی کرد: پێشبینی ده‌کرێت له‌ قۆناغی دووهه‌می پڕۆسه‌ی سواپی نه‌وتی خاوی که‌رکووک 60 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژ بگوازرێته‌وه‌.

ناوبراو ڕوونی کرده‌وه‌: نه‌وتی خاوی سووک له‌ ڕێگای هێڵی بۆرییه‌وه‌ وه‌کوو خۆراکی پاڵاوگه‌کانی باکووری وڵات ده‌گوازرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئیلام

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15614

Your Comment

You are replying to: .
captcha