به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ره‌م ئینجه به‌ربژێری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له میتینگی ناوچه‌ی ئیسکوداری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕه‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردۆغان له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی تیرۆر ده‌گرێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌ردۆغان هه‌لقۆستنه‌وه له تیرۆر ده‌کات و له‌مباره‌وه نیازپاک نییه. ڕۆژێک دێت و جه‌خت ده‌کاته‌وه که دایکان فرمێسک نه‌ڕێژن. ڕۆژێکی‌تر له شه‌هید بوون قسه ده‌کات و ڕۆژێکی‌تریش په‌یام بۆ ئیمرالی ده‌نێرێت. ڕووداوه‌کانی 7ی جوون تا 1ی نۆڤێمبێر له‌بیر نه‌به‌نه‌وه و ئاماده بن چوونکه ئه‌ردۆغان جگه له خۆی و سندۆقی ده‌نگدان بیر له هیچ شتێکی دیکه ناکاته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به میتینگی دیاربه‌کر ده‌کات و ده‌شڵێت: ده‌ڵێن له‌و میتینگه که من له دیاربه‌کر به‌ڕێوه‌م برد لایه‌نگرانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هاتبوون، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له کوێوه ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته بۆته‌وه؟ ده‌ڵێن ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا ڕای‌گه‌یاندوووه. ئایا ئه‌رکی میت له وڵات ئه‌مه‌یه؟ گوایه میت پێکهاته‌ی چاودێری له‌سه‌ر موحه‌ره‌م ئینجه‌یه. ئه‌گه‌ر خودا بیه‌وێت و له‌سه‌ر داوای گه‌ل ببمه سه‌رۆک کۆماری تورکیا چیتر ژێنڕاڵه‌کان ناتوانن له سفره‌ی ئێواره‌خوانی به‌ربانگی سیاسه‌توانان دووڕوویی بکه‌ن. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ناتوانن په‌یامی سیاسی بڵاو بکه‌نه‌وه و میتیش ناتوانێت چاودێری له‌سه‌ر ژیانی شه‌خسیی که‌سێک بکات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment