له‌ هێرشی ئاسمانیی 15ی حوزه‌یران بۆ قه‌ندیل 35 ئه‌ندامی PKK کوژران

به‌شی تورکیا- ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکی فه‌رمیدا ڕای‌گه‌یاند: به‌پێی دۆزینه‌وه‌ی فڕۆکه‌ سیخوڕییه‌کانی تورکیا 35 ئه‌ندامی په‌که‌که‌ له‌ هێرشه‌کانی 15ی حوزه‌یران بۆ سه‌ر قه‌ندیل کوژراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی داوه‌ته‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر چیای قه‌ندیل و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ هێرشی ئاسمانیی فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا که‌ له‌ ڕۆژی 15ی حوزه‌یرانی 2018 بۆ سه‌ر چیای قه‌ندیل و بنکه‌ و بارگه‌کانی PKK ئه‌نجام دراوه‌ 35 ئه‌ندامی په‌که‌که‌ له‌و هێرشانه‌دا کوژراون.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا چڕ کراوه‌ته‌وه‌ و فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا به‌ فڕین له‌ سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین ناوچه‌ی قه‌ندیل، شه‌نگال، هاکۆرک، زاپ، متینا و ئاوشین-باسیانیان کردۆته‌ ئامانج که‌ به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیییه‌کان له‌و هێرشانه‌دا نیشتنگه‌کان له‌ لایه‌ن مووشه‌کی فڕۆکه‌کانی تورکه‌وه‌ کراونه‌ته‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌: NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15610

Your Comment

You are replying to: .
captcha