کوردپرێس:
شەویی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنی سنووری برادۆست.
هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە سوپای تورکیا ناوچەکانی چیادێل و کەورت لە سنووری برادۆست لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کران و بەهۆی ئەو بۆردومانەوە خەڵکی ناوچەکە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.
لە ئێستاشدا سوپاى تورکیا بە قووڵایى نزیکەى ٣٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو سنوورەکانى هەرێمى کوردستان و لە ناوچەکانى برادۆست و بادینان و سیدەکان سوپاى تورکیا جێگیر بوون.
Your Comment