بکوژی برا نوێنەرەکەی ئێمە گرووپی تیرۆریستیی پەکەکە-یە

بەشی تورکیا- ڕەجەل تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەراسیمی ئەسپەردە کردنی ئیبراهیم یڵدز ڕایگەیاند: نوێنەرەکەی شانلی ئورفا لە پەرلەمانی تورکیا و سەربە پارتی داد و گەشە لە لایەن گرووپی تیرۆریستیی پەکەکە-وە کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئاک پارتی له‌ سروچ گوتی: "دوێنێ به‌ داخه‌وه‌ برای په‌رله‌مانتاری ئورفا ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وە كوژرا.

ناوبراو وتیشی چه‌ند كه‌سێكی ئه‌و خێزانه‌ بریندار كران كه‌ برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته‌. له‌ كاتێكدا كاسبكارانیان به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه‌ به‌ تێڕوانینی 'ئێوه‌ ده‌زانن ئێمه‌ هه‌ده‌په‌ین چۆن بێره‌دا دێن و ده‌چن' ئه‌و هێرشه‌ ئه‌نجام دراوه‌. ئه‌مه‌ش چوار كوژراو و حه‌وت برینداری لێكه‌وته‌وه‌. ئه‌وه‌ جێگای خه‌م و نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی باسی ئاشتی و دیموكراسی ده‌كه‌ن به‌رده‌وامن له‌و یاریانه‌ی له‌ كاتی پرۆسه‌ی ئاشتیدا ده‌یان كرد".

سەرچاوە: کەناڵی NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15597

Your Comment

You are replying to: .
captcha