بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید یەحیا زوبەیدی لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا وتی: "هیوادارین لایەنی توركی ڕێز لە سەروەریی عێراق و خاكی عێراق بگرێت، خاكی عێراق و سەروەریەكەی لەلایەن هێزی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و هێزە سەربازییەكانی عێراقەوە دەپارێزرێت وەهەروەها ئێمە نامانەوێت خاكی عێراق بۆ كاری تیرۆریستی لە دژی وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێنرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد: "داوا لە توركیا دەكەین سەروەریی خاكی عێراق بپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێزەكانی ئێمە لە شەنگال هەن وە پێشمەرگەش لە قەندیل نزیكن كە بەشێكن لە سیستمی بەرگریی عێراق كاری هەموو ئەم هێزانە پاراستنی سەروەریی عێراق و هەموو نەتەوە جیاوازەكانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نین خاكی عێراق بۆ هێرش كردنی سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێ بەكار بهێنرێت، بەڵام بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی هەروڵاتێک لەناو خاكی عێراق چاوەڕێی فەرمانی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment