بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالد سەرایی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: بە ڕای من بەهۆی ژمارەیێک هۆکارەوە مومکین نییە حیزبی دەعوە دووبارە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدەستەوە بگرێت.
سەرایی دەیشڵێت حیزبی دەعوەی ئیسلامی هیچ ئیمکانانتێکی بەدەستەوە نییە تا دووبارە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدەست بێنێت و زیادی دەکات: بەهۆی لاواز بوونەوەییەوە ئیئتیلافی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق ناتوانێت بۆ وەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران ئیئتیلاف پێکبێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment