بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وێڕای جەخت لەسەر مکووڕ بوونی یەکێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق زیادی کرد: بۆ یەکێتی کاربەدەستی لە پۆستە جێبەجێکارییەکاندا باشترە تاکوو وەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار.
شایانی باسە کە ڕۆژنامەی «الحیات»ی لەندەن پێشتر نووسی بووی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشنیاری وەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراقی ڕەت کردۆتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment