توركیا: له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌ په‌یوه‌ندیداین بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر قه‌ندیل

به‌شی تورکیا- توركیا ڕایده‌گه‌یێنێت له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌گه‌ری له‌شكركێشییێک بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ قه‌ندیل.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو ڕای‌گه‌یاندوووه‌ كه‌ "له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌ په‌یوه‌ندیداین، چوونكه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌وانیش. قه‌ندیل زۆر نزیكه‌ له‌ سنووری ئێرانه‌وه‌..ئێمه‌ هاوكاری خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران باشتر ده‌كه‌ین".

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له‌میانی پێشكه‌ش كردنی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕای‌گه‌یاند: عێراق‌ و توركیا هیچ ڕێككه‌وتنێكیان له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له‌ناو خاكی عێراقدا نییه‌.

عەبادی، لێدوانەکانی تورکیاشی لەبارەی هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە قەندیل بە بانگەشەی هەڵبژاردن وەسف کرد.

لێدوانەکانی عەبادی لە کاتێکدایە وەزیری بەرگریی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا ڕای‌گەیاندوووە ڕەزامەندى هەریەک لە عێراق و ئێران-یان وەرگرتوووە بۆ هێرش کردنە سەر پەکەکە لە چیاکانى قەندیل.

سه‌رچاوه‌:‌ ئاژانسی هه‌واڵی HaberTurk

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15567

Your Comment

You are replying to: .
captcha