گوله‌هاوه‌نێک له‌ که‌رکووک ئاڕاسته‌ى باره‌گاى دژه‌تیرۆر كرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ گه‌ڕه‌کی شۆراو له‌ باکووری که‌رکووک ڕووی دا و تاوه‌کوو ئێستا زیانه‌کان نه‌زاندراون و پۆلیسیش ده‌ڵێت گوله‌ هاوه‌نێك بوووه ‌و ئاراسته‌ى باره‌گای دژه‌تیرۆری عێراق كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێكى پۆلیس ڕووداوه‌كه‌ى بۆ خه‌ندان پشتراست كرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ گولـه‌هاوه‌نێک بوووه‌ ئاراسته‌ی باره‌گایێکی کۆنی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان كراوه‌ له‌سه‌ر ڕێگای که‌رکوک- هه‌ولێر که‌ ئێستا هێزی دژه‌تیرۆری عێراقی تێدایه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له‌ دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌نگى ته‌قه‌یێكى زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بیسترێت و ڕێگای هه‌ولێر- که‌رکووکیش له‌ نزیک باره‌گاکه‌ داخرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15563

Your Comment

You are replying to: .
captcha