ئه‌ردۆغان و ڕکابه‌رانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی کورده‌کانی تورکیا ڕابکێشن

به‌شی جیهان- به‌پێی نووسراوی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا: هه‌وڵی به‌ربڵاوی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و ڕکابه‌رانی بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی کورده‌کانی تورکیا، دیاربه‌کری کردۆته‌ مه‌یدانی شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی دایه‌ سه‌فه‌ری هه‌ڵبژاردنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ و موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ربژێری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری بۆ شاری کوردنشینی ئامه‌د و نووسی: هه‌وڵی حیزبه‌ ناکوردییه‌کانی تورکیای به‌ هۆی گرینگیی به‌رچاوی ده‌نگی کورده‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و په‌رله‌مانی تورکیای کردۆته‌ مه‌یدانی شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری سه‌رکیی کورده‌کانی تورکیا و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ناچاره‌ له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆن و له‌ زیندانه‌وه‌ هه‌وڵ بدات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ.

به‌پێی نووسراوی فڕانس پرێس: پارتی کوردگه‌رای دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی 2015 توانی له‌ سه‌دا 71 ده‌نگه‌کان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. ده‌نگێکی کورده‌کان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا کاریگه‌ر ده‌بێت به‌ڵام هه‌مووی کورده‌کان ده‌نگ به‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ناده‌ن. لانی که‌م یه‌ک له‌ سه‌ر پێنجی حه‌شیمه‌تی میلیۆنی تورکیا کوردن و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و پارته‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌ت پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی ئه‌وان بۆ خۆیان ڕابکێشن.

به‌ نووسینی فڕانس پرێس، ده‌نگی کورده‌کان بۆیه‌ بۆ ئه‌ردۆغان گرینگه‌ چوونکه‌ ئه‌گه‌ر‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نه‌توانێت ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست بێنێت، کورسییه‌کانی ئه‌و پارته‌ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان له‌وان ئامه‌د هی پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌ردۆغان ده‌بێت بۆیه‌ ئه‌ردۆغان به‌دوای ڕاکێشانی ده‌نگی کورده‌کانه‌. له‌ لایێکی دیکه‌شه‌وه‌، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ربژێری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا پێویستی هه‌یه‌ به‌ ده‌نگی کورده‌کان بۆ چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بۆ خولی دووهه‌م، هه‌رچه‌ند سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێریی خۆشه‌ویستی کورده‌کانه‌.

به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌ بۆنه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزبی ناسیۆنالیستی MHP بۆ ڕاکشانی ڕای کورده‌کان به‌ره‌وڕووی دژواریێکی زۆره‌. مه‌همه‌ت وڕاڵ، سه‌رۆکی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیجله‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتوووه‌: پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌، پارتی MHPی به‌ قیمه‌تی له‌ ده‌ستدانی کورده‌کان هه‌ڵبژارد. ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌ ته‌نها لایه‌نگرانی پارتی HDP به‌ڵکوو ئه‌و کوردانه‌ی که‌ به‌و پارته‌ ده‌نگیان ده‌دا، تووڕه‌ کردوووه‌.

هه‌روه‌ها که‌ برکای ماندیراچی له‌ گرووپی نێونه‌ته‌وه‌ییی قه‌یران وتوویه‌تی: کورده‌کانی موحافزه‌کار و راستگۆ به‌رده‌وام خواستیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌نگ به‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ بده‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌نگی کورده‌کان به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌گه‌ری چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری بۆ خولی دووهه‌م چاره‌نووسساز ده‌بێت.

فیلیز بۆلۆتکین هاوسه‌رۆکی پارتی HDP له‌ ئامه‌د بۆ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتوووه‌: پارته‌که‌ی به‌وه‌شه‌وه‌ که‌ پارتی داد وگه‌شه‌ وه‌کوو دوژمن له‌گه‌ڵ کورددا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات له‌سه‌ری زاڵ ده‌بێت. ناوبراو وتوویه‌تی له‌ ئه‌گه‌ری چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری بۆ خولی دووهه‌م و مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ له‌ ڕکابه‌ری، ده‌نگی کورده‌کان کاریگه‌ر و چاره‌نووسساز ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15538

Your Comment

You are replying to: .
captcha