ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا له‌ سووریا وه‌رده‌گرینه‌وه‌

به‌شی سووریا- ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا له‌ سووریا کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهان هانجی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هێشتاکه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش درێژه‌ی هه‌یه‌. به‌ دوای بنه‌بڕ کردنی به‌ ته‌واوه‌تیی داعش بۆ ڕێگری له‌ سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌یان کاره‌کانمان درێژه‌ ده‌ده‌ین. هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش پشتیوانی له‌ سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌کات و ئه‌و پشتیوانییه‌ ته‌نانه‌ت به‌ دوای له‌ناوچوونی داعشیش درێژه‌ی ده‌بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێمه‌ وه‌کوو هێزێکی سووری تێکڕای ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا له‌وان جرابلۆس، ئه‌لباب، عه‌زاز و عه‌فرین وه‌رده‌گرینه‌وه‌ و تێکرای سووریا کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ینه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15536

Your Comment

You are replying to: .
captcha