سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی گه‌یشته‌ هه‌ولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی شەمە 11ی 4ی 2021 سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی شەمە 11ی 4ی 2021 ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازی لێكرا؛ ئەوەش له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم،

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان بڕیاره‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یێک له‌به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیی كرد له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ د.فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌بو، گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی دواین گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا كه‌ روبه‌ڕوی ناوچه‌كه‌ بونه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌تی په‌تای كۆرۆنا و پێویستی یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی، ھه‌روه‌ھا پشتیوانیكردن له‌ ھێنانه‌دی ئاسایش و سه‌قامگیری و هاریكاری ئابوری و ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدان.

News Code 1553

Your Comment

You are replying to: .
captcha