بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە داواکاری گشتی ڕایگەیاندوووە: "هاووڵاتییە عێراقییەکە ناوی ئەکرەمە و لە ناوچەی ڕاین- نێکار لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە دەسـتگیر کراوە."
میدیای ئەڵمانیش ئەوەی وتوووە: "ناوبراو تەمەنی 18 ساڵە و تاوانبارە بەوەی لە ساڵی 2014 لە مووسڵ پەیوەندی بە داعشەوە کردوووە و بۆ ماوەی نزیکەی 4 هەفتە لەوێ مەشق و ڕاهێنانی پـێکراوە و پاشان وەک پاسەوان کاری بۆ داعش کردوووە و سەنگەری بۆ داعش لێداوە و لە هاوینی ساڵی 2015 لە نزیک شارۆچکەی بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بەشداری لە شەڕدا کردبوو و هەروەها دواتر لە کۆتایی ساڵی 2015 عێراقی جێهێشتوووە و لە مانگی دووی ساڵی 2016 گەیشتۆتە ئەڵمانیا.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment