به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان ١٢ پێگه‌ی په‌كه‌كه‌یان له ناو خاكی "باكووری عێراق" بۆردومان كردوووه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه بۆردومانه‌كه له ناوچه‌كانی قه‌ندیل و خواكورک و ئاڤاشین و باسیان ئه‌نجام دراوه و تێیدا پێگه و گه‌نجینه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی په‌كه‌كه كراوه‌ته ئامانج.
سوپای توركیا ھێمای به‌وه كردوووه "له بۆردومانه‌كانی ماوه‌ی نێوان ١ تا ٨ی حوزه‌یران به‌ھۆی بۆردومانه‌کانی ئه‌وانه‌وه ٢٤ گه‌ریلای په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه."
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment